81
شەرقولئەوسەت
- لە لوتکەی جی20 فشار دەخرێتە سەر روسیا.. سێرگی لاڤرۆڤ لوتکەکە جێدەهێڵێت
- لە بۆکان دوو ئەفسەری سوپای پاسداران کوژرا.. مانگرتنی بازار و دروشمەکانی دژ بە خامەنەئی بەردەوامە
- لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکی دژایەتی سورییەکان بەرێوەدەچێت لەلایەن هاوڵاتیە تورکەکان.. تورکیاش چەند تۆمەتبارێکی دیکە دەستگیر دەکات لە دۆسیەی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ
سەباح
- سودانی داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسانە لە پۆلیسی نێودەوڵەتی دەکات، کە بەهۆی دزینی پارەی عێراقەوە داواکراون
- لەتیف رەشید لە دیداری سەرۆکی هەرێم، جەختی کردەوە لەسەر یەکلاکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر
- فشارێکی فەرەنسی چر هەیە لەسەر لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ
قودسی عەرەبی
- پێنتاگۆن دەڵێت بەو پەری جدیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو راپۆرتانە دەکەین، کە باس لە کەوتنەخوارەوەی دوو موشەکی روسی لە پۆڵەندا دەکەن
- لە رۆژی سوێندخواردنی حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ و یادی سەربەخۆیی فەڵەستین، هێرشێک دەبێتە هۆی کوژرانی سێ ئیسرائیلی و برینداربوونی سیانی دیکە
- بەهۆی نوسینێکی دژی سەرۆکی حکومەت، رۆژنامەنووسێکی تونسی لەلایەن تیمی روبەڕوبوونەوەی تاوان دەستگیرکرا
زەمان
- شێخی ئەزهەر، دەیەوێت سەردانی عێراق بکات و چاوی بە سیستانی بکەوێت
- چاودێران دەڵێن سەردانی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کوردستان هاوسۆزیە و پەیامی رەتکردنەوەی هێرشەکانی ئێرانە
- سودانی داوا لە وەزارەتەکان دەکات لە هەفتەیەکدا لیستی کارمەندانی گرێبەست بۆ دامەزراندنیان بنێرن.. لە سلێمانی و گەرمیانیش زانکۆکان دادەخرێن بەهۆی خۆپیشاندان و داواکردنی دەرماڵە