زووم:
کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” دەستی بە دروستکردنی تۆڕێکی مانگە دەستکردەکان کردووە و ئەو مانگە دەستکردانەش کاری نهێنی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا دەکەن، ئەوەش بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز.
هەر بە گوێرەی ئاژانسەکە ئەم هەنگاوە بەڵگەی قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیای ناوبراو و دەزگا هەواڵگرییەکەی ئەمریکا، کە خاوەنداری کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی.
ئاژانیەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، تۆڕەکە لە سەدان مانگی دەستکرد پێکهاتووە لەلایەن یەکەی کارکردنی “ستارس شیڵد”ی سەر بە کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” بنیادنراوە، ئەوەش بە گوێرەی گرێبەستێک بە بەهای یەک ملیارو 800 ملیۆن دۆلار، کە لەساڵی 2021 دا واژووکراوە.
هەر بە گوێرەی سەرچاوەکان ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا، سەرپەرشتی جموجوڵی مانگە دەستکردەکان، کارەکانیشیان تایبەت دەبێت بەکاری هەواڵگری.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، پلانەکە مەوداو بواری بەشداریکردنی “سپەیس شیپ” پیشاندەدات لە پرۆژە هەواڵگری و سەربازییەکانی ئەمریکا، هەروەک پلانەکە روونکردنەوەی وەبەرهێنانی بەرفراوان و قووڵی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشکرادەکات لە سیستمی مانگە دەستکردەکان، کە بوارێکی بەرفروانی هەیە و لە خولگەو ئاستێکی نزمدا بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە هێزە وشکانییەکان.
سەرچاوەکان ئەوەشیان راگەیاند، گرێبەستەکە ئاماژەیە بۆ زیاتربوونی متمانەی دامەزراوەی هەواڵگری بە کۆمپانیای “سپەیس ئێکس”، کە خاوەنەکەی لە ناکۆکی و بەریەککەوتندایە لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەوەش مشتومڕی هێناوەتە ئاراوە، لەبارەی بەکارهێنانی “ستارلینک” لەرێگەی مانگە دەستکردنەوە لە جەنگی ئۆکرانیا.
مانگی شوباتی رابردوو، رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جێرناڵ” بڵاویکردەوە، گرێبەستێکی سەربازیی نهێنی هەیە لە بەپرۆگرامی (ستارشیڵد) بە بەهای یەک ملیۆن و 800 هەزار ملیۆن لەگەڵ ئاژانسێکی هەواڵگری نەناسراو، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی ئامانجی پرۆگرامەکەوە رابگەیەنێت.
هاوکات بەگوێرەی راپۆرتەکانی رۆیتەرز، گرێبەستەکانی “سپەیس ئێکس” تایبەتە بە سیستمی سیخوڕیکردنی بەهێز و نوێ، کە سەدان مانگی دەستکرد لەخۆدەگرێت و توانای وێناگرتنی زەویان هەیە،
بەڵام رۆیتەرز، نەیتوانیوە پشتراستیبکاتەوە کەی تۆڕە مانگە دەستکردەکە دەستبەکارکردن دەکەن، هەروەک نەیتوانیووە ئەو کۆمپانیانەی دیکە ئاشکرابکات، کە لەپرۆگرامەکەدا کاردەکەن.