زووم:
رۆژى سێشەممەی داهاتوو حزبەکەی عەلی حەمە ساڵح “رەوتى هەڵوێستى نیشتمانى” کۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت.
سەرچاوەیەک، کە خۆی بەشدارە لە حزبەکە بە زوومی گوت، کۆنگرەکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنە تێیدا دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی حزبەکە دیاریدەکرێت.
سەرچاوەکەی زووم گوتیشی، کۆنگرەکە لەسلێمانی دەبەسترێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی حزبەکە دەکرێت.
“رەوتى هەڵوێستی نیشتمانی” لیستێکی تازەیە و بە نیازە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لیستەکە لە تەواوی بازنەکان کاندیدی دەبێت و لە کۆمەڵێک لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی پێشوو، چەند کەسایەتییەکی تازە پێکهاتووە، کە دیارترینیان عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى پێشووى کوردستانە.
لیستەکە بە فەرمی وەک حزبێک تۆمارکراوە و زووم ناوی بەشێک لە کاندیدانی لە سەرچاوەیەکی ناو لیستەکە دەستیکەوتووە، کە بەم شێوەیەیە؛
بۆ بازنەی هەولێر:
مستەفا برادۆستی (برازای سەلامی کەریمخان برادۆستی)
عومەر فەقێ
بۆ بازنەی سلێمانی:
عەلی حەمەساڵح
سەردار قادر
هێرش عەبدولرەحمان
کاروان حەمەساڵح
لەشکر حەمید
بۆ ناوچەى گەرمیان، کە سەر بە بازنەى سلێمانییە:
کەریم عەلی
شیرین کاوە گەرمیانی
بۆ بازنەی دهۆک:
گوهدار زێباری
بەدەل بەرواری
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لیستەکە 40 کاندیدی دەبێت لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان، هەموو رێکارەکانی ناوی قەوارەکە لە کۆمسیۆن تۆمارکراوە و پەسەندکراوە.