زووم:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق سیستمی دەنگدان و ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بە نوسراوێک چەند داواکاریی و هۆشدارییەک ئاڕاستەی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کردووە، وێڕای دەستخۆشی لە کارەکانی کۆمسیۆن هاوکات چەند داواکاریی و هۆشداریی خستووەتەڕوو.
سەرۆکی هەرێم لە نووسراوەکەدا هۆشداریی داوەتە کۆمسیۆن و دەڵێت، په‌نجه‌مۆری هه‌زاران ده‌نگده‌ر نایخوێنێته‌وه، ئەوەش هەڵەی تەکنیکییە و داتاکانی كۆمسیۆن ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن رێژه‌ی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر دەگاتە 20%، کە ئەوە کێشە و گرفتی دروستكردووه و دەنگدەران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا نیگەرانن لەوەی بێبه‌ش بوون له مافی هه‌ڵبژاردن.
نێچیرڤان بارزانی داوایکردووە كۆمسیۆن بە بڕیاری دیاریكردنی كورسییه‌كانی ناوچه‌ی چواره‌می هه‌ڵبژاردن لە هه‌ڵه‌بجه‌دا بچێتەوە به‌جۆرێك كورسییه‌كانی ئەو بازنه‌یه زیابکات و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌كاندا بگونجێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له 2021دا هه‌بووه.
لە خاڵێکی دیکەی نووسراوەکەدا سەرۆکی هەرێم پێشنیازی کردووە تەواوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکە له بارەگای ده‌سته‌ی كۆمسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ئەنجامبدرێت و به‌ش به‌ش نه‌كرێت، چونکە وەک خۆی دەڵێت، ئەو هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری دەکات بۆ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان له بارهگەی ده‌سته‌كه. دواتر ئاماده‌بوونی نوێنه‌ر و پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، له سه‌نته‌ری ته‌كنیكی كۆمسیۆن ده‌سه‌ڵاتی پێویستیان هه‌بێت بۆ راپەڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردندا.
لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنەکان، له ماڵپەڕی فەرمی كۆمسیۆن بڵاوبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان بتوانن بهراوردبكهن له‌نێوان ئه‌نجامی راگه‌یه‌ندراوی وێستگه‌كان لەگەڵ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه سه‌نته‌ری تۆماری داتاكان له باره‌گای كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت.