42
زووم:
بەختیار عەلی نووسەر و رۆماننوسی كورد، لەشارى هایدلبێرگى ئەڵمانیا، خەڵاتی هێڵدا دۆمینی پێبەخشرا.
لاپەڕەى ڕەسمیی بەختیار عەلى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بەئامادەبوونى دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان خەڵاتى هێڵدا دۆمین بە خشرایە نووسەر و رۆمانووس بەختیار عەلى.
ئەم خەڵاتە، بەناوى ژنە شاعیرى ئەڵمانی هێڵدا دۆمینەوەیە، کە لە ساڵى ١٩٩٢ـەوەوە دەدرێت بەو نووسەرانەى بە زمانى ئەڵمانى دەنووسن و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی.
بەختیار عەلى لەساڵى 1960 لە گەڕەکى ئیبراهیم پاشاى شارى سلێمانى لەدایک بووە و لە ئێستادا لە وڵاتى ئەلمانیا دەژێت، کە چەندین رۆمانى وەگێردراوەتە سەر زمانى فارسى و ئەڵمانى و ئینگلیزى و چەند زمانێکى دیکە.