107
زووم..
بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێزی گازەوە لە چین، کەسێک گیانی لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کەناڵی سی سی تیڤی چینی بڵاویکردەوە، هۆکاری تەقینەوەکە وەک ئەوەی دەردەکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ دزەکردنی گاز لەنێو چێشتخانەیەکی ناوچەی سانهی لە دووری کەمتر لە 50 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی پەکین.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە چینییە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.