زووم:
چەپەکانی هەرێمی کوردستان بەنیازن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان هاوپەیمانییەک دروستبکەن، مەرج نییە هەموو لایەنەکانی نێو هاوپەیمانییەکە چەپ بن.
کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بە زوومی راگەیاند، “بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کار لەسەر دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکى فراوان دەکەین لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، دەمانەوێت تەواوى لایەنە چەپەکان کۆبکەینەوە”.
سکرتێری حزبی شیوعی گوتیشی، مەرج نییە هەموو ئەو لایەنانەی دەچنە هاوپەیمانییەکەوە چەپ بن و دەکرێت لایەنەکانی دەرەوەی چەپەکان بن، گوتی، “دەمانەوێت هەمووان لە یەک هاوپەیمانیدا کۆبکەینەوە و ئەنجامێکى باش بەدەست بھێنین”.
هەنگاوەکانی دروستکردنی هاوپەیمانییەکە دەستیپێکردووە، کاوە مەحمود گوتى، تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوە لەنێوان شەش حیزب کراون بەئامانجى دروستکردنى بەرەیەکى فراوان و هەریەکیان پێشنیازەکانى خۆى خستۆتە روو، بەهیواین بگەینە ئەنجامێکى باش”.