زووم:
159 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلی سوریاوە بەرەو عێراق گەڕانەوە، ئەوەش یەکەم کاروانی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانە لە سوریاوە بۆ عێراق.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە یەکەم کاروانی خێزانە عێراقییەکان لە ساڵی 2024 کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە و بەرەو عێراق بەڕێکەوتوون.
دەشڵێت، ژمارەی خێزانەکان 159 خێزانن و ژمارەی ئەندامەکانیان 622 کەسە، لە کەمپی هۆل لە نزیک حەسەکە نیشتەجێ بوون و بە یاوەریی هێزی ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوەبەری بەرەو عێراق بەڕێکەوتوون.
کەمپی هۆل دەکەوێتە سنوری شاری حەسەکە لە رۆژاڤای کوردستان و بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، نزیکەى 70 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدا نیشتەجێن، کە زۆرینەیان عێراقین.