زووم:
نرخی دۆلار گەورەترین دابەزینی هەفتانەی خۆی لەئەمساڵدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمەریکا، گەشبینی و متمانەی خۆی دەربڕی، سەبارەت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە مانگەکانی داهاتوودا، هاوکات نرخی دراوی (یەن) بەرزبووەوە، ئەوەش لەناو دەنگۆ و باسی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە وڵاتی ژاپۆن .
چاودێران و بازرگانان چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی داتاکانی هەلی کارو پیشە لە ئەمریکا دەکەن، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتە بڵاوبکرێتەوە، کە دەتوانێت پێشبینی و چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بۆ دابەزاندنی نرخ و سوود، تا مانگی حوزەیران پشتڕاست بکاتەوە، یان بڕەوێنێتەوە.
لەو بارەیەوە، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا گوتی، بانکەکە بە دوور نییە لە بنیادنان و بەدەستهێنانی متمانەی پێویست بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە، بانکی ناوەندی ئەوروپا، رێژەی سوودی سەرەکی %4 هێشتەوە، کە ئەوە زەمینە سازییە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
لەگەڵ ئەوەشدا دراوی (یۆرۆ) بەرزبووەوە، چونکە وەبەرهێنەران پێیان وایە ئەمەریکا مەودا و بوارێکی بەرفراوانتری هەیە لەبارەی کەمکردنەوەی سوود.
لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا، نرخی (یۆرۆ) بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە و لە کاتی مامەڵەکانی ئاسیادا بە ( 1.0956) دۆلار بوو، ئەمەش بووەهۆی ئەوەی نرخی (یۆرۆ) بگەڕێتەوە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو.
هاوکات لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا (یۆرۆ) لە بەرامبەر دۆلار نزیکەی %1 بەرزبووەوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەوە نرخی (یەن)ى ژاپۆنیش، بەرێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە، ئەمەش باشترین ئاستی رێژەیی بووە لە مانگی کانوونی دووەمەوە، دوای ئەوەی سیاسەتوانانی ئابووری ئاماژەیان، پێواژووى ئەرێنی کرد بۆ کرێ و نرخەکان.
ئەمڕۆ هەینیش، لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا نرخی (یەن) گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا (147.54) دۆلار.
لاوازی بەهای (دۆلار)، بووە هۆی ئەوەی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دۆلاری ئوسترالی و نیوزلەندی، بە ڕێژەی 1.5% و 1.1% بەرزببێتەوە.
لەلایەکی ترەوە نرخی (پاوەند)ی بەریتانی لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەوە، و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2024دا تۆمارکرد و گەیشتە 1.2820 دۆلار.
دۆلاری ئوسترالیش لە ناوەڕاستی مانگی یەکەوە، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی کە ( 0.6631) دۆلاربوو، دۆلاری نیوزلەندیش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا، کە ( 0.6183 ) دۆلارە.