زووم..
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکى گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى لەدژى سیاسەتى قەیوم بووە، دادگا دوو ساڵ و حەوت مانگ سزاى بۆ بڕاندووەتەوە.
لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا لەگەڵ روشەن چەکر، رۆژنامەنووسى بەناوبانگى تورکیا، ئیمامئۆغڵو کاندیدى جەهەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى ئەمساڵ بۆ گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ دەربارەى هەڵوێستەکانى لەسەر دانانى قەیوم لە شارەوانییە کوردەکان گوتى، “من تاکە سەرۆکشارەوانیی بووم بە توندى لەدژى دانانى قەیوم لە شارەوانییەکانى باکوورى کوردستان وەستاومەتەوە، هەر ئەوکات سەردانى گەورەشارەوانیی ئامەدم کرد کە هێشتا قەیومی بۆ دانەنرابوو لەوێ پشتیوانى خۆم بۆ سەرۆکشارەوانیی ئامەد دەربڕی.
لە دێژەى چاوپێکەوتنەکەیدا لە چەناڵى میدیا سکۆپ، ئیمامئۆغڵو گوتیشی، “لە کۆنسەى ئەوروپا ئیدانەى سیاسەتى قەیومم کرد و بە کودەتایەت لەدژى دیموکراسی ناوم برد، بەوهۆیەوە وەزیرى ناوخۆ لە دادگا دۆسییەکى بەناوى ئەحمەقییەوە بۆ من کردەوە و داوادەکات دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانى بکرێم.”
گوتیشی، “من بۆ رازیکردنى پارتێکى سیاسیی ئەو هەڵوێستەم نەکردووە دواجار دەم پارتى پارتێکى سیاسییی جیاوازە لەگەڵ ئێمە.”