زووم:
بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەڵێت، هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی، وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق.
بەگوێرەى راگەیەنراوێکى نووسینگەى، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانى لە هەولێر لەگەڵ ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و گوتوویەتی، یەکێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەکات لەو وادەیەی دیاریكراوە و جەخیکردووەتەوە کە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستەمێک پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی.
دەشڵێت، هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بافڵ تاڵەبانی گوتووشیەتی، دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە.
پشتیوانی خۆشی بۆ گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان دەربڕی بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بکات، وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە.