44
زووم:
ئاژانسی هەواڵى فرانس پرێس بە پشت بەستن بە دوو رێکخراوى ناحکومى بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا 834 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2015ـەوە.
فرانس پرێس زانیارییەکانى لە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤى ئێران و هاوپەیمانیی جیهانییە دژی سزاکانی لەسێدارەدان بڵاوکردووەتەوە، کە هەردوو رێکخراوەکە بارەگاکانیان لە ئەوروپایە.
بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی 2022 جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێژەی 43% زیادیکردووە.
دەڵێت، ئەمە جاری دووەمە لەماوەی دوو دەیەی رابردوو زیاتر لە 800 کەس لە ساڵێکدا لە ئێران لەسێدارەبدرێن.
بەگوێرەى رێکخراوەکان لە ساڵی 2015 لە ئێران 972 کەس لەسێدارە درا بوون، کە تاوەکو ئێستا بەرزترینە.