زووم:
بافڵ تاڵەبانی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە گرنگ دەزانێت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بە قورس، بەڵام باش وەسفدەکات.
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری “رافیدەین بۆ گفتوکۆ” لە بەغداد بەشدار بوو و لە پانێڵێکدا قسەیکرد، گوتی، ساڵانی رابردوو ههڵبژاردنی نادادپهروهرانه له ههرێمی كوردستان بەڕێوەچوون، بۆیە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەگەڵ ئەوەی قورس بوون، بەڵام راستیش بوون.
بافڵ تاڵەبانی گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراقیشی گەڕاندەوە بۆ رەتکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام سەرۆکی یەکێتی بەگرنگی دەزانێت هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەگوێرەی رێککەوتنێکی تازە لە عێراق بمێننەوە، گوتی، “پێویستە لەوە تێبگەین هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داگیرکەر نین و دەبێت هەستی پارێزراوییان لا دروست بکەین”.
قسەی لەبارەی ئێرانیشەوە کرد، رایگەیاند، ئێران لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری هاوبەشێکی باشی عێراقییەکانە، بۆیە پێویستە ئەمریکا ئەم پەیوەندییە قبوڵبکات.
پەیجی دیداری “رافیدەین بۆ گفتوکۆ” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردووەتەوە.