78
زووم:
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەک یەکەم بەرپرسی باڵای ئەمریکا بەئاشکرا رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت و داوا دەکات بەخێرایی ئاگربەست لە غەزە رابگەیەندرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، کامالا هاریس گوتویەتی، بەلەبەرچاوگرتنی قەبارەی کارەساتەکان، دەبێت بەخێرایی لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتوودا ئاگربەست لە غەزە رابگەیەندرێت.
هاریس داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە، هەنگاو بنێت بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان بۆ غەزە و “سنووری ناپێویست” بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان دانەنێت، بەتایبەت لەکاتێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی برسێتییەوە داوە لە کەرتەکە.
لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی غەزەوە تائێستا، ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بەئاشکرا رەخنەی توند لە ئیسرائیل بگرێت.