زووم..
محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا بە هاوبەشێکی ستراتیژیی ناودەبات، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتدەکاتەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری “رافیدەین بۆ گفتوگۆ” قسەیکرد، رایگەیاند، ئێستا داعش هەڕەشە نییە لەسەر ئاسایشی عێراق، بۆیە بەردەوامن لە هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، بەڵام چوونەدەرەوەی هاوپەیمانان بەمانای نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانییەکە نایەت.
سودانی باسی ئەمریکا و ئێرانیشی کرد، گوتی، “ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژیی عێراقە، ئێرانیش دراوسێیە و هاوبەشیی ئاینی و کۆمەڵایەتی لەنێوانماندایە و لەشەڕی دژ بە داعش لەگەڵمان وەستا”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، پەیوەندیی گرنگیان لەگەڵ تورکیا هەیە، لیژنەی هاوبەش لەنێوانیاندا هەن و دۆسیەی ئاو تیایدا بنەڕەتییە، بەگوتەی خۆی، لەبارەی ئاوەوە چارەسەرێکی ستراتیژییان هەیە و بەمنزیکانە رایدەگەیەنن.