زووم..
محەمەد شیاع سودانی و لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە، رێککەوتوون لەماوەی دوو هەفتەدا بگەن بە کارنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد، گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی کەرکوک دووپاتکراوەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کارنامەی خۆیان پێشکەشکرد، نووسینگەکەی سودانی دەڵێت، بڕیاردرا کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت و لەماوەی دوو هەفتەدا بگەن بە یەک کارنامەی یەکگرتوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگای کەرکوک.
ئەمە دووەم جارە محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک دەکات.