51
زووم:
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە، 10 وێستگەی بەنزین لە هەولێر داخراون و سزادراون.
نەبەز حەمید لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردانەکانیان 10 وێستگەی بەنزینیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە داخستووە.
گوتیشی، ئەو 10 وێستگەی بەنزینە لە کۆی 108 وێستگە کە لەماوەی 24 تا 29ـی شوباتی رابردوو پشکنینیان بۆ کراوە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون و سزادراون.