زووم:
جۆ بایدن داوای لە قەتەر و میسر کردووە فشارەکانیان لەسەر حەماس زیاتر بکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە پێگەی هەواڵی ئاکسیۆسیان گوتووە، رۆژی پێنجشەممە کاتێک جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی بە میری قەتەر و سەرۆکی میسرەوە کردووە، راستەوخۆ پێیگوتوون، “رێککەوتنی ئاگربەستی غەزەم بۆ بهێنن”.
بەگوێرەی ئاکسیۆس، بایدن لەژێر فشاری دیموکراتەکان دەیەوێت بەزوویی ئاگربەستی غەزە جێبەجێبکرێت، بۆیە دەیەوێت نێوەندگیرانی قەتەر و میسر فشاری زیاتر بکەن تا پێش هاتنی مانگی رەمەزان ئاگربەست رابگەیەندرێت.
لە پەیوەندییەکەدا جۆ بایدن، شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسری ئاگادارکردووەتەوە لەوەی چۆن فشاری خستووەتەسەر ئیسرائیل تا رازی ببێت بە رێککەوتنی ئاگربەست، ئەوانیش فشار بخەنەسەر حەماس تا رازی ببێت بەو ئاگربەستە.