زووم:
کونسوڵخانە گشتییەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە هەولێر پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە ئێکس بڵاویکردەوە، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەن.
لەلایەکی دیکەوە، کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە ئێکس رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن و رێکخستنی هەڵبژاردنێکی ئازادانە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.
ئەو لێدوانانە لەکاتێکدان، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.