107
زووم:
لە سەردانەکەی ئەمڕۆیاندا بۆ گەنجینەکانی سلێمانی، شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکیان لەسەر خشتە و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاکە نەبووە.
ئەمڕۆ شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی گەنجینەکانی سلێمانی کرد بۆ پێداچوونەوە و وردبینی لە لیستی مووچە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەکانی سلێمانی تایبەت بە زوومی گوت، شاندەکە هیچ تێبینی و ناڕەزایەتییەکیان لەسەر خشتە و لیستی مووچەخۆران نەبووە.
گوتیشی، سەردانەکە هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مانگی شوبات، یاخود بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمەوە نەبووە وەک ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەردا، بەڵکو سەردانێکی ئاسایی ساڵانەی لیژنەکەیە، هەفتەی پێشووش لە هەولێر بوون.