زووم:
نێچیرڤان بارزانی پێشهاتە ئەمنییەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرسی تیرۆری لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا تاوتوێ کرد، داواش لە بولگاریا دەکات ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكاته‌وه.
لەمیانی بەشداریی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا، کۆبووەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریان تاوتوێ كرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌کان.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رومێن رادیڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە، باسیان لە برەودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانی بولگاریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، كشتوكاڵی و بوارە جیاوازەکانی دیکە کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سەرۆکی بولگاریا دووپاتکردەوە بۆ فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتەکە وه‌ك ئه‌ندامێکی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، داوایكرد بولگاریا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكاته‌وه.