72
زووم:
حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، سێ چەکداری دیکەی لە باشووری وڵاتەکە بەهۆی هێرش و بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، حزبوڵای لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە کوژرانی چەکدارەکانی دوابەدوای هێرش و بۆردومانی رۆژی رابردووی ئەوان بووە بۆسەر خاکی ئیسرائیل و دەڵێت، چەند ئامانجێکیان لەنێو خاکی ئەو وڵاتەدا پێکاوە.
ماڵپەڕەکە دەڵێت، رۆژی شهممه، لهڕێی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه، سوپای ئیسرائیل له باشووری لوبنان، بە سێ مووشەک ئۆتۆمبێلێكی كردووەتە ئامانج، كه سێ چهكداری حزبوڵای لوبنانی تێدابوون و سەرجەمیان کوژراون.
دوێنێ حزبوڵای لوبنان رایگهیاند، چهند پێگهیهكی سهربازیی سوپای ئیسرائیلیان به مووشهك كردووهته ئامانج و توانیویانه فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانیشیان تێكبشكێنن.