زووم..
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی برسێتی لە کەرتی غەزە نزیکە لە حەتمی ئەگەر شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوام بێت، تائێستا نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکانی دیکە باری برسێتی و قاتی و قڕییان لە کەرتی غەزە رانەگەیاندووە سەرباری خراپبوونی دۆخی ئەو خەڵکی لە ناوچەکە دەژین.
بەڵام یەنس لارکێ، گوتەبێژی دەزگای مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، “کاتێک برسێتی ڕاگەیەندرا، “ئیتر زۆر درەنگ دەبێت بۆ زۆر کەس”.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ گوتی، “ئێمە نامانەوێت بگەینە ئەو دۆخە و پێویستە شتەکان پێش ئەوە بگۆڕدرێن.”
ینس لارک دەشڵێت، لە ساڵی2011دا کە بە فەرمی برسێتی لە سۆماڵ راگەیەندرا، نیوەیان بەهۆی برسێتیەوە گیانیانیان لەدەستدابوو.
لارک دەشڵێت، ئەوەی روودەدات زۆر نیگەرانکەرە، چونکە ئاسایشی خۆراک پێش جەنگی غەزە ئەوەندە خراپ نەبووە، خەڵک خۆراکیان هەبووە، توانیویانە خۆراکی خۆیان بەرهەمبهێنن، بەڵام ئێستا دەستخستنى خۆراک لە غەزە بووەتە شتێکى نزیک لە مەحاڵ.
لای خۆیەوە کریستیان لیندمایر، گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گووتی، بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بزووتنەوەی حەماسەوە راگەیەنراوە، دەیان منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە لەو کەرتە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە ئەم ژمارەیەی حەماس رایگەیاندووە لە ژمارە راستەقینەکان کەمترە.