60
زووم..
ساڵی رابردوو وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 148 ملیار دینار داهاتی هەبووە.
وەزارەتی دادی هەرێم راگەیەندراوێکی بەناوی بنەماکانی شەفافیەت بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، دەڵێت، داهاتی وەزارەتەکە لەو ساڵەدا زیاتر لە 148 ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە ساڵی پێشووتر 5٪ کەمیکردووە.
بەشێکی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داد تایبەتە بە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو، لە 2023، 63 هەزار و 421 مامەڵەی کڕین و فرۆشتن کراوە، بەراورد بە ساڵی رابردووتر 5٪ کەمیکردووە.
وەزارەتی داد ساڵی رابردوو 136 فەرمانبەری لە وەزارەتەکە دامەزراندووە، بەوەش رێژەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە 3٪ زیادیکردووە.