92
زووم..
دەم پارتى تانەى لە بڕیارى دەزگاى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دا، سەبارەت بە رەتکردنەوەى دوو کاندیدى پارتەکە بۆ هاوسەرۆکى شارەوانیی پارێزگاى ئیدر.
بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى ئامیدا خەبەر، پێشتر دەزگاى هەڵبژاردنى باڵاى تورکیا ناوى هەریەک لە محەمەد نورى و ئەمینە یۆندەم کاندیدانى هاوسەرۆکى شاروانى ئیدرى رەتکردەوە بە هۆکارى ئەوەی پێشتر دۆسیەى یاساییان لەسەر هەبووە.
پارێزەرانى دەم پارتى رایانگەیاندووە، هیچ تاوانێک و سزایەکى یاسایی و مادی لەسەر ئەو دوو کاندیدە نییە و پێدەچێت رێگرییەک لە کاندیدبونیان نەیەتەئاراوە.
دەزگاى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا تانەکەى دەم پارتى پەسەندکردووە، پارێزەرەکانى دەڵێن، بڕیارە ئەمڕۆ دوا بڕیاریان لەسەر بدات.