زووم..
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت، هێشتا زووە باس لە چارەنووسی پڕۆژەی هەژماری من بکرێت، لێکۆڵینەوەش لە دەنگۆی سوتاندنی لەنگەى هەولێر لەلایەن گروپێکى تورکییەوە دەکەن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆى هەرێم ئەم قسانەی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا کرد، بەگوتەی خۆی، هێشتا خەڵک تێنەگەیشتووە لەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەچ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن، بۆیە زووە قسە لەسەر پڕۆژە و چارەنووسی هەژماری من بکرێت و دەبێت هەرێم و بەغداد لەوبارەیەوە گفتوگۆبکەن.
وەزیرى ناوخۆى هەرێم لەبارەی ئاگرەکەی هەولێریشەوە قسەیکرد، رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەکەن گوایە گروپێکى سەر بە دەوڵەتى تورکیا بازاڕى لەنگەى هەولێرى سوتاندووە، گوتی، لیژنەى لێکۆڵینەوە خەریکى لێکۆڵینەوەن و سەبارەت بەو دەنگۆیانەش دەگەنە ئەنجام، بەڵام تاوەکو کارەکانی لیژنەکە تەواونەبن، ناتوانن هیچ شتێک لەوبارەیەوە بڵێن.