69
زووم:
ئەم هەینییە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەلێکسی ناڤاڵنی سەرکردەی کۆچکردووی ئۆپۆزسیۆنی روسیا لە کلێسایەکی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
تیمی ناڤاڵنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کات و شوێنی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیان بڵاوکردەوە، هەینی لە کڵێسایەکی باشووری مۆسکۆ بەرێوەدەچێت و داوایان لەو کەسانە کرد دەیانەوێت بەشداری بکەن، پێشوەخت ئامادەی مەراسیمەکە بن.
دوای ئەوەى بەرپرسانى روسیا 16ی ئەم مانگە، مەرگى ئەلێکسی ناڤاڵنى، سەرکردەى ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە زیندان راگەیاند، رادەستکردنەوەی تەرمەکەی بە کەسوکار و هاوەڵەکانی دواخرا، ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە، دواجار شەممەی رابردوو دەسەڵاتدارانی روسیا تەرمەکەیان رادەستى دایک و کەسوکارەکەی کردەوە.