زووم:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردبووەوە، پلانی ئەمنیی تایبەت بە پاراستنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 دزراوە، بەڵام بەرپرسێکی شارەکە دڵنیایی دەدات، ئەو زانیارییانەی دزراون هەستیار نین.
ئەمڕۆ فرانس پرێس هەواڵێکی لەبارەی دزرانی پلانی ئەمنیی تایبەت بە پاراستنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 بڵاوکردەوە، رایگەیاند، پلانە ئەمنییەکە لەناو لاپتۆپ و “یو ئێس بی”دا بووە و لە نێو شەمەندۆفێرێکدا لە وێستگەی “گار دو نۆر” دزراون.
دواتر ئاژانسەکە لێدوانێکی دڵنیاکەرەوەی داواکاری گشتیی پاریسی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، “زانیاریی ئەمنیی هەستیار” لەو لاپتۆپ و “یو ئێس بی”یەدا نەبووە کە لە شەمەندەفەرەکەی پاریسدا دزراوە.
ئەو کەسەی پلانە ئەمنییەکەی لێدزرا، ئەندازیارێکە، وەک ئەوەی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسە بڵاونەکراوەتەوە دزییەکەی ئەنجامدا.