زووم:
ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوورەکانیان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان لەسەر کاتی تاقیکردنەوەکان دەرکرد.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە زوومی گوت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چەند تەوەرێک خرانە بەرباس و بڕیاریان لەبارەوە درا، گرنگترینیان بابەتی تاقیکردنەوەکان و دەوامکردن بوو.
بەگوێرەی بڕیارەکان، لە پۆلی ٤ی بنەرەتی تا ١٢ی ئامادەیی، لە رۆژی ٦ـی سێ، تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرە دەکەن.
هەروەها لە پۆلی ٤ تا ١١ـی ئامادەیی، لە ١٩ی پێنج تاقیکردنەوەی ٦٠ نمرە ئەنجامدەدن.
سەبارەت بە قۆناغی ٩ی بنەڕەتی، تاقیکردنەوەی ٦٠ نمرەی کۆتایی وەرز لە ٢١ی ٤ ئەنجامبدرێت.
لەبارەی کۆتایی وەرزی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، تاقیکردنەوەکانیان لە رێککەوتی ٢٨ی چوار ئەنجام بدەن.