107
زووم:
ئیسماعیل هەنیە هۆشداری لەبارەی پلانی ئیسرائیل بۆ راگواستنی دانیشتووانی کەناری رۆژئاوا دەدات، بۆیە بە فەڵەستینییەکان دەڵێن، بارگەوبنەتان بپێچنەوە بەرەو ئەقسا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئیسرائیل دەستی بە دانانی پلانێک کردووە بۆ راگواستنی گشتگیری دانیشتووانی کەناری رۆژئاوا.
هەنیە داوا لە هاونیشتمانیانی قودس و کەرتی رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین دەکات خۆیان ئامادەبکەن تا لە یەکەم رۆژی رەمەزانی پیرۆزەوە بارگە و بنەیان بپێچنەوە بەرەو مزگەوتی ئەقسا.