زووم..
سیموور سەرسڵماز، کچە مۆدێلێکى باکوورى کوردستانە، لە ئامەد خۆى بۆ موختار لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى ئەمساڵ کاندید کردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکى ماڵپەرى ئامیدا خەبەر، ئەو کچە مۆدێلە لەسەر هیچ حزب و لایەنێک خۆى کاندید نەکردووە، بەڵکو بەشێوەى سەربەخۆ دەچێتە کێبڕکێى بردنەوەى موختارى گەڕەکى باغڵەرەوە.
لە دیارترین پڕۆژەکانى ئەو کچە مۆدێلە رایگەیاندووە، کارکردنە بۆ رێگری لە هاوسەرگیریی بە زۆر و نەهێشتنى دیاردەى مادەى هۆشبەر.
ئەو کچە مۆدێلە لە ئامەد دەژى و ئەو گەڕەکەى خۆى تێدا کاندید کردووە، گەڕەکێکى هەژارنشین و شەعبییە، بۆ موختارى گەڕەکەکە ناچارە رکابەرى لە بەرامبەر چوار کاندیدى پیاو دەکات.
سیموور ساڵانێکى زۆرە کارى مۆدێلى دەکات و لایەنگریی یانەى تۆپى پێى شارەکەیەتى کە ئامەد سپۆڕە.