106
زووم:
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و تیمەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی کەوتووەتەوە، ئاگرە زیانی گیانی نەبووە و بەزوویی کۆنترۆڵ کراوە. ئاماژەی بەوەشکرد لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکەن و گوتی، “گومان دەکەین بەهۆی گڕگرتنی تانکییەک و ئیزۆگامی بینا بازرگانییەکە بووبێت”.