زووم..
کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “کاوە سەڕاف”، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاسبکارەکە ئەمڕۆ لە نزیک گوندی “ساوان”ی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاندووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی راوەدونانی ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە، بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.
کاسبکارە کوژراوەکە باوکی سێ منداڵە
دوێنێش، لانیکەم 20 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، سەوڵاوا، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران و کۆڵ و کەلوپەلی ئەو کۆڵبەرانە لەلایەن هێزەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا.