39
زووم:
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو رەشەبارەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کۆتایی دێت و کاریگەریی سەرماش نامێنێت.
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەزوومی راگەیاند، ئەو سەرمایەی هەیە، بەهۆی کاریگەرییەکانی ناوچەی سیبریاوەیە، ساڵانە روو لە هەندێک ناوچە دەکات، بەڵام ئێوارە کاریگەریی سەرماکە نامێنێت و رەشەباکەش کۆتایی پێدێت.
پێشبینیشی کرد، چەند رۆژی داهاتوو کەشوهەوا ناسەقامگیربێت.