112
زووم:
ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، کە گرنگی بە هەواڵی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، دەڵێت هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 20 ئەسپی کاسبکاران و کۆڵبەرانیان کوشتووە.
ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز دەڵێت، دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لەسەر سنووری شاری بانە، تەقەیان لە 20 ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و سەرجەمیان مرداربوونەتەوە.
کۆڵبەرنیوز گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کوژرانی ئەسپەکان بەڕوونی دیارە.
کۆڵبەرنیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاژەڵانی باربەر تاکە سەرمایە و سەرچاوەی بژێویی کۆڵبەرانن.