29
زووم:
سەرۆکوەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستینی دەستلەکارکێشانەوەی کابینەکەی رادەستی مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتدارى فەڵەستین کرد.
محەمەد ئەشتیە، سەرۆکوەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستینی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دەستلەکارکێشانەوەی کابینەکەی راگەیاند و گوتی، غەزە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە و بەدڵنیاییەوە بەرەنگاری ئیسرائیل دەبنەوە تا دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
ئەم هەڵوێستەی حکومەتی فەڵەستین، ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە پلانەکەی مەحمود عەباس، کە بەگوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تازەی تەکنۆکرات کردووەو کاری لەپێشینەی ئاسایشی غەزە و دووبارە بنیادنانەوەی کەرتەکە دەبێت.