30
زووم:
بە گوێرەی ئامارێکی نوێی دەزگای ئاماری تورکیا، دوو ملیۆن و 525 هەزار گەنج لەو وڵاتە بەدوای کاردا دەگەڕێن.
لە ئامارەکەدا، کە رۆژنامەی قەرار بڵاویکردەوە، 235 هەزار و 800 گەنج تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵدایە فۆڕملە دەزگای کار بۆ دۆزینەوەی کار پڕکردووەتەوە.
دەزگاکە کێشەی بێکاریی لەناو گەنجاندا بە رێژەیەکی بەرز ناوبردووە و بە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی تورکیای ناساندووە.
لەناو ئەو رێژەیەشدا، بێکاریی لەناو پیاوان %12.7 و لەناو ژنانیشدا %21.8 دیاریکراوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، بەشێوەیەکی گشتی رێژەی بێکاریی لەسەر ئاستی تورکیا 8.8% و لە هەندێک ناوچە رێژەکە بۆ %15.9 بەرزبووەتەوە.