29
زووم:
لە راگەیەنراوێکدا چەند رێکخراوێکی مەدەنی لە ئامەدی باکووری کوردستان رایدەگەینن: خەڵکی ئامەد و ناوچەکە بەدەست دۆخی شەڕەوە ماندوو بوون. داواشدەکەن پرسی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئامیدا خەبەر، هەریەک لە ژووری بازرگانی ئامەد، ژووری پزیشکانی ئامەد و پلاتفۆڕمی شارەداریی لە ئامەد لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشییان داوایان کردووە پرسی کورد پێویست بە زەمینەیەکی دیموکراتی چارەسەربکرێت.
لەدرێژەی راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە ماوەی 40 ساڵە دەیانەوێت پرسی کورد بەڕێگەی شەڕ چارەسەر بکەن، هەموو لایەک ماندووبون لە دۆغی شەڕ پێویستە رێکاری دیکە بگرێتەبەر.