47
زووم:
مونا قەهوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ساریانناکاتەوە لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.
مونا قەهوەچی، کە لەسەر پشکی تورکمانەکان سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نادەستوریبوونی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان بە زوومی گوت، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم لایەن تورکمانییەکان کۆبوونەوەیەکی گشتی دەدەن و بڕیاری جدی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند لایەنێکی تورکمانی بیروبۆچونیان جیاوازە لەگەڵ ئێمە، بەڵام زۆرینەی لایەنەکان هاوهەڵوێستن بەرانبەر بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و دواتر هەموو هەنگاوەکانمان بۆ خەڵکی کوردستان دەخەینەڕوو.”