زووم:
حیزبوڵای لوبنان، کوژرانی دوو ئەندامی لە بۆردومانێکی ئیسرائیل لە نزیک سنورەکانی سوریا- لوبنان راگەیاند.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێرشە موشەکییەکە لە نێوان پارێزگاکانی حومس و لادێکانی دیمەشق ئەنجامدراوە، بارهەڵگرێکی مەدەنی کردووەتە ئامانج و دوو ئەندامی حزبوڵای تێدا کوژراون.
لە تێلگرامی خۆیانەوە بڵاویانکردەوە، ئەو ئەندامانەی حزبوڵا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بۆردومانەکەی ئیسرائیل کوژراون خەڵکی بیقاعن.
هێرشەکانی ئیسرائیل دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزەی نێوان حەماس-ئیسرائیل چڕتربوونەتەوە، بەشێوەیەک سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا و لوبنان ئەنجامداوە، بە شێوەیەکی سەرەکیش ئێران و حزبوڵای لوبنانی کردووتە ئامانج.
لە 7ـى ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، ژمارەی کوژراوانی حزبوڵا بە هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل، لە سنوری هەردو وڵاتی لوبنان و سوریا، گەیشتووەتە 213 کەس.