زووم:
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە نوێکردنەوەی زانیارییەکانی لیستی بەشەخۆارکی هاووڵاتیان بەردەوامن و تەنها لە پێنج پارێزگا زیاتر 640 هەزار ناویان سڕیوەتەوە.
تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلان و بەدواداچوونی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی و پاکسازی لە لیستی بەشەخۆراک بەردەوامە، تائێستا پێنج پارێزگا لەگەڵ بەشی کەرخ لە بەغدادی پایتەخت تەواوبووە، 644 هەزار ناویان سڕیوەتەوە، کە لەژیاندا نەماون یاخود لە دەرەوەی وڵات دەژین.
بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا پرۆسەکە لە رەسافەی بەغداد و پارێزگاکانی دیکە دەستپێدەکات.
ئەو گوتویەتی، نوێکردنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە فۆڕمی خۆراک، بەشێوەی ئەلیکترۆنییە و هاووڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیانەوە لەرێی بەرنامەیەک ئەپێکەوە بەشداری دەکەن.