29
زووم:
دادگای فیدڕاڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک دەکات دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کە ماوەی 10 ساڵە راگیراوە.
زوومی بەغداد رایگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن نۆ فەرمانبەری هەرێمى کوردستانەوە تۆمارکراوە لەدژی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و ئاوات شێح جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان.
ناوەرۆکى سکاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2015دا، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بەراگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا، تەنها لە کەرتی سەربازی و ئەمنیدا دەستیپێکردووەتەوە.