36
زووم:
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشک، قسەی بۆ زووم کرد و گوتی، تێچووى بەرهەمهێنانی مریشک لە زستاندا زیاترە، حکومەت هیچ هاوکارییەکان ناکات.
باسى لەوەش کرد، وێڕای ئەوەش رێگەی بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو داوە، ئەوەش زیانێکی زۆری بە خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە و %80ـیان مایەپووچ بوون.