زووم:
بینینی باڵندیەکی دەگمەن، کە گومانی لەناوچوونی لەسەربوو، کاردانەوە و خۆشحاڵی خەڵک و ژینگەدۆستانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
هوما ناوی باڵندەیەکە لە فەرهەنگی ئێرانی و ناوچەکەدا هێمای خۆشگوزەرانی و بەختەوەرییە، کە بە دەگمەن دەبینرێت، بەڵام کامێرا شاراوەکانی ناو سروشت لە شاخەکانی ئەلبورز ڤیدیۆیان گرتووە و بڵاوکراوەتەوە و خەڵک پێشوازی لێدەکەن وەک نیشانەیەکی باش.
ئەم باڵندەیە گرنگییەکی زۆری لە ئەدەب و مێژووی ئێران و تەنانەت کوردیش هەیە و هێڵی ئاسمانیی ئێران بەو باڵندەیە ناو نراوە، هەندێک لە ئاسەوار و پەیکەری مێژوویی لە پێرسپۆلیس ئیلهامیان لەم باڵندەیە وەرگرتووە.
هوما لە بەرزاییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەژی و زۆربەی ئەندامانی ئەم جۆرە باڵندەیە لە بەرزی زیاتر لە 2000 مەتر دەژین، 90%ی پشت بە خواردنی ئێسک دەبەستێت و یەکێکە لەو باڵندانەی کە بە درێژایی ساڵ لە یەک شوێن دەمێنێتەوە.
تصاویری در شبکههای اجتماعی پربازدید شده که دیده شدن «#همای_سعادت» را در ارتفاعات البرز نشان میدهد.
هما یا #مرغ_سعادت که جایگاهی اسطورهای در فرهنگ ایرانزمین دارد، مشهور است که «سایهاش بر سر هر که بیفتد به سعادت و کامرانی میرسد».
نام یا تصویر این پرنده به اشکال گوناگون در… pic.twitter.com/4vu3O43w1G
— RadioFarda|راديو فردا (@RadioFarda_) February 24, 2024