زووم..
بڕیارە سبەی لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، وەزارەتەکە داوای لیستی مووچەی کردووە بۆ پێداچوونەوە.
زوومی بەغداد گواستیەوە، لیژنەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی کۆدەبێتەوە، باس لە میکانیزمی کاری پێکەوەیی نێوان هەردوو وەزارەت دەکەن بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کردووە، تاوەکو وەزارەتەکە پێداچوونەوە بۆ ناوەکان بکات.
هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و نوێنەرانی کوردیش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، یەکێک لەو پرسانەی باسیدەکەن، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵییە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە.