102
زووم..
شارلۆت ڤۆن ئیسن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوید دەڵێت، رێوشوێنی زیاتر دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەگرنەبەر، بەمەبەستی سنووردارکردنی چالاکییەکانی لە سەر خاکی وڵاتەکەیان.
شارلۆت ڤۆن ئیسن قسەى بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومەتى تورکیا کردووە و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ئەمساڵ کردوومانە، بەردەوام دەبین لە ناساندنی پەکەکە وەکو رێکخراوێکی “تیرۆرستی”.
ئەو دەڵێت، رێوشوێنی زیاتر دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی رێگری لەوە بکەن پەکەکە خاکی سوید بۆ چالاکییەکانی بەکاربهێنێت.
رۆژى 23ـى مانگى رابردوو پەرلەمانى تورکیا بەو زۆرینەى دەنگ رەزامەندى لەسەر بە ئەندامبوونى سوید لە رێکخراوى ناتۆ دەربڕی.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوید دەڵێت، بەگرنگییەوە لە هەمانگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەڕوانین، لەو چوارچێوەیەشدا هاوکاری باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە.