زووم..
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی خۆراسان، لە رابردوودا تەمەنی رێگەپێدراوی نەشتەرگەریی جوانکاری لە ئێران 18 ساڵ بووە، بەڵام ئێستا ئەو تەمەنە کەمکراوەتەوە و کچان لە تەمەنی 14 ساڵی و کوڕان لە دوای تەمەنی 16 ساڵییەوە شایستەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکارین.
رۆژنامەکە دەڵێت، لە رابردوودا زۆربەی خوازیارانی نەشتەرگەریی جوانکاری ژن بوون، بەڵام ئێستا خواستی قیاوانیش بۆ نەشتەرگەرییەکە زیادیکردووە، هەروەها تەنها بەمەبەستی چارەسەر نەشتەرگەری ناکرێت، بەڵکو بۆ مەبەستی جوانکارییە.
رۆژنامەی خۆراسان نووسیویشیەتی، لە ئێران، نزیکەی 60 ساڵ لەمەوپێش نەشتەرگەریی جوانکاری کراوە، بەهۆی ئەوەی کوالێتی نەشتەرگەرییەکان لەو وڵاتە بەرزە و بەراورد بە وڵاتانی دیکە تێچووی زۆر نییە، سەرنجی خوازیارانی وڵاتانی دیکەی راکێشاوە و بەردەوام ژمارەی پزیشکانی نەشتەرگەریی جوانکاری لە ئێران لە زیادبووندایە.