96
زووم:
کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی ئەلێکسی ناڤاڵنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا، زنجیرەیەک “سزای قورس” بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنێت.
جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سزاکانی وڵاتەکەی بۆسەر مۆسکۆ بە دەستپێشخەریی جۆ بایدنی سەرۆک بووە و لە هەینیی داهاتووشدا سزاکان ئاشکرادەکەن.
مەرگی ئەلێکسی ناڤالنی 47 ساڵ، لە یەکێک لە زیندانەکانی روسیا، لەسەر ئاستی وڵاتەکە و هەندێک لە وڵاتانی رۆژئاوا ناڕەزایی بە دوای خۆیدا هێنا.
دادگاکانی روسیا لە ساڵی 2021 بە تۆمەتی یاخیبوون، سزای 19 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر ناڤالنیدا سەپاند، هەینیی رابردووش بەرپرسانی روسیا مەرگی ئەو سەرکردەیەیان لە زیندانەکەی خۆی راگەیاند.