زووم:
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە بازاڕەکانی ئەوروپا بە رێژەی 11% پاشەکشەی کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا، لەو مانگەدا و لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا، 92 هەزار و 741 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشراوە، لەماوەی ساڵێکدا 28.9% زیادیکردووە.
یەکێک لە هۆکارەکانی پاشەکشەکردنی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەوەیە، پێشتر ئەڵمانیا هاندانێکی ژینگەیی هەبوو بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی کارەباییان دەکڕى، لەگەڵ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی پاڵپشتی دارایی کڕیارەکە دەکرا، بەڵام لەناکاو ئەو پاڵپشتییەی راگیرا، ئەوەش وایکرد فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی روو لە پاشەکشە بکات و خەڵک روو بکاتەوە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنی کار دەکەن لەبەر ئەوەی نرخیان هەرزانترە.
پێشتر ئۆتۆمبێلی گاز پڕفرۆشترین بوو لە ئەوروپا، دوای پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشی رووی لە دابەزین کرد، ئێستا سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ساڵێکدا فرۆشی بەڕێژەی 4.9% دابەزیوە، بەڵام پێش فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەوتووەتەوە و پشکی بازاڕی بەرێژەی 13.4% بەرزبووەتەوە.
هەروەها پشکی ئۆتۆمبێلی هایبرید بە هەردوو جۆرەکەی (بەنزین و گاز) بە بەراورد بە ساڵی 2023 کەمێک دابەزیوە و گەیشتووەتە 28.8%ی بازاڕ، لە دوای ئۆتۆمبێلی بەنزینەوە دێت، کە بە 35.2%ی بازاڕی داگیرکردووە.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو جۆرەکانی بزوێنەر، بازاڕی ئەوروپا لە ئاستێکی زۆر نزمدا ماوەتەوە و 851 هەزار و 690 ئۆتۆمبێلی فرۆشراون، بە بەراورد بە مانگی یەکی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 12.1% زیادیکردووە، کە پێشتر فرۆشی زۆر کەمی تۆمارکردبوو، ئەو پاشەکشەیەش پەیوەندی بە کەمی چیپی ئەلیکترۆنیی و گرفتە لۆجیستییەکانەوە هەیە.