زووم:
ئۆپۆزسسیۆنی دیاری روسیا، ئیلیا ئیاشین، کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ و بە تۆمەتی سەرکۆنەکردنی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا لە جەنگی ئۆکراین خراوەتە بەندیخانەوە، دوای مردنی ئەلێکسی ناڤالنی هاوڕێی، بەڵێنی داوە دژبە رژێمی سەرکوتکاریی روسیا بەردەوامبێت و جەختیش لەوەدەکاتەوە کە پوتین فەرمانی بە کوشتنی ناڤالنی کردووە.
ئیاشین، لە رێگەی نامەیەکەوە، کە کەسوکارەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، نووسیویەتی، تا دڵم لێبدات، دژبە رژێمی سەرکوتکاری روسیا دەوەستمەوە و ناشترسم، تا هەناسەیەکیشم مابێت، لەپاڵ گەلەکەم دەوەستم.
ئەو سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەی روسیا دەشڵێت، هەرچەند ترس و ئازار بەرگەناگیرێت، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک من بێدەنگ نابم، پوتین نەک ڤالنی کوشتووە، بەڵکو زۆر بە ئاشکرا پێش هەڵبژاردنەکان کوشتوێتی.
مەرگی ئەلێکسی ناڤالنی 47 ساڵ، لە یەکێک لە زیندانەکانی روسیا، نارەزایی لەسەر ئاساتی روسیاو هەندێک وڵاتانی رۆژئاوای بەدوای خۆیدا هێناو هەریەک لە ئەڵمانیا و سوید و ئیسپانیا باڵیۆزەکانی بۆ ئەو رووداوە بانگهێشت کردووە.
دادگانی روسیا ساڵی 2021، ناڤالنی بەتۆمەتی یاخیبوون، سزای 19 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەرداسەپاند، هەینی رابردوو بەرپرسانی روسیا لە رووداوێکی گوماناوی و تەمومژدا مەرگی ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆنیان لە زیندانەکەی خۆی راگەیاند.